Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:27

سوپای ئیسرائیل: ئێران و سوریا یاری به‌ ئاگر ده‌که‌ن

له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ ئیسرائیل ئاماده‌ین باجی زۆر بده‌ین
کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته‌ هه‌ردوو وڵاتی سوریاو ئێران و رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و دووڵاته‌ یاری به‌ ئاگر ده‌كه‌ن ،جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوای رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌وان نایانه‌وێ دۆخه‌كه‌ توندتر بكه‌نه‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ ئیسرائیل ئاماده‌ین باجی زۆر بده‌ین، ئامانجیشمان توندتركردنی دۆخه‌كه‌ نییه‌، سوریاو ئێرانیش یاری به‌ به‌ئاگر ده‌كه‌ن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌ممه‌ 10-2-2018 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێران و سوریا و له‌ سوریاو بۆردومانكردو له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیش فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی تێكشكاو و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ كۆنترۆڵ كرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.