مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێناو په‌یوه‌ندی به‌هاوڕێكه‌ی كرد گوتی: هاوڕێ دایكم زۆر نه‌خۆشه پاره‌ی ده‌رمانم نیه بۆی بكڕم ده‌توانی هاوكاریم بكه‌ی ؟ گوتی: باشه عه‌سره‌كه‌ی ته‌لفۆنم بۆبكه.
عه‌سر ته‌له‌فۆنی بۆكرد به‌ڵام داخرابوو چه‌ندین جاری تر ته‌له‌فۆنی بۆ كرد هه‌ر داخرابوو
داوای له‌چه‌ندین دۆست و خزمان كرد به‌ڵام سودی نه‌بوو..
نه‌یتوانی پاره‌كه په‌یدا بكات ، ئه‌وكاته هه‌ستی كرد هه‌موو ده‌رگاكان به‌ڕووی داخراوه‌و ته‌واو بێ ئومێد بوو نه‌یزانی نه‌خه‌م له‌دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی بخوا نه له‌هاوڕێكه‌ی كه‌له‌ناخۆشترین باروودۆخدا پشتی لێ كردوو هاوكاری نه‌كرد.
نه‌یزانی چی بكات به‌ناچاری به‌دڵشكاوی و غه‌مباریه‌كی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه ،كاتێك گه‌یشته ماڵه‌وه بینی دایكی به‌ئارامی خه‌وتووه ده‌رمانه‌كانیشی له‌ته‌نیشتی دانرابوو،
پرسیاری له‌خوشكه‌كه‌ی كرد كێ ئه‌م ده‌رمانانه‌ی بۆكڕیوه؟
گوتی: براده‌ره‌كه‌ت هات و لیستی ده‌رمانه‌كانی برد، كه دكتۆر بۆدایكمی دیاری كردبوو پاشان بۆی كری و هێنای .
ئه‌ویش له‌خۆشیان ده‌ستی كرد به‌گریان ،چووه ده‌ره‌وه تا هاوڕێكه‌ی بدۆزێته‌وه‌و سوپاسی بكات له‌كۆتایی دۆزیه‌وه پێی گوت :
من له‌عه‌سره‌وه ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كه‌م هه‌رداخرابوو بۆ وه‌ڵامت نه‌بوو ووتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌رمانه‌كانم نه‌بوو چووم مۆبایله‌كه‌م فرۆشت تا ده‌رمان بۆدایكت بكڕم.
براده‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌له‌ڕۆژی ته‌نگانه هاوكاریت بكات.
له‌عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه به ده‌ستكاریه‌وه .
ئا/ م. ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.