له وڵاتی تونس ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵان دووگیانه و ئێستا ئه‌م ئافره‌ته له مانگی چواره‌می دووگیانییه‌كه‌یدایه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی سكپڕی به‌حاڵه‌تێكی ده‌گه‌مه‌ن ئه‌ژمار كراوه.
چیرۆكی ئه‌م پیره‌ژنه كاتێك ئاشكرا بووه كاتێ چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری سیدی بۆزێد له توونس، داوای له پزیشكه‌كان كردووه ئه‌و منداڵه‌ی سكی بۆ له‌بار ببه‌ن.
به‌ڵام پزیشكه‌كان ڕێگرییان كردووه له له‌باربردنی منداڵه‌كه، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئێسته له چواره‌م مانگیدایه، له‌وانه‌یه به ئاسانی له دایك بێت و بژی، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات له‌باری ببات، ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه‌وتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی بێنێته دنیاوه.
شایانی باسه هێلكه‌دانی ئافره‌تان تا ته‌مه‌نی 50 ساڵی توانای منداڵ دروستكردنی هه‌یه، هه‌ندێك جاریش زووتر ئه‌و توانایه‌ی نامێنێت و دوای 40 ساڵی به دیار ده‌كه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تی ئه‌م ژنه‌ش به یه‌كێك له جیاوازترین و ده‌گمه‌نترین حاڵه‌ته‌كانی مێژوو دانرا.
سه‌رچاوه/ لبنان24
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.