نوێكراوه‌ته‌وه..سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی ده‌خاته خواره‌وه‌و له‌كاتی بۆردومانكردنی چه‌ند ئامانجێكی ئێرانیش له سووریا، فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلی له جۆری ئێف 16 له باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌وێته خواره‌وه .
ئه‌فیغای ئه‌دێرعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند : سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كۆنترۆڵكردووه و رایگرتووه. فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له سووریاوه چووه‌ته ناو ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل توانیویه‌تی رای بگرێت، دوای رووداوه‌كه‌ش له وه‌ڵامی به‌زاندنی سنووره‌كانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی ئێران له سووریا ، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسرائیل، له جۆری ئێف 16 له باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌وێته خواره‌وه. به‌ر له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه‌و سه‌لامه‌تن.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له سوریا ئه‌نجام داوه‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئێرانیان بۆردومانكردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.