سوپای تورکیا به‌رده‌وامه له هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و ئه‌مڕۆ هەینیش چەند ناوچەیەکی لە دەوروبەری عەفرین كردۆته ئامانج.
به پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆکەکانی تورکیا شارۆچکەی جندیرسی لە دەورووبەری عەفرین بۆردوومانکرد و له‌و بۆردومانه‌شدا 8 کەس کوژراون و هەروەها 35 کەسی دیکەش برینداربوونە.
بەیانی ئه‌مڕۆ هەینی 9/2/2018، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا له 21ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌ڕاسیۆنی چڵه زه‌یتووندا رایگه‌یاند: پێشڕه‌وییه‌كانمان به‌رده‌وامن و یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ 19 پێگه‌ی یه‌په‌گه‌یان تۆپباران و بۆردوومان کردووە و به‌هۆیه‌وه 34 چه‌كداری یه‌په‌گه كوژراون.
سوپای توركیا و هەسەدە ئاماری جیاواز لەبارەی قوربانییەکانی بڵاودەکەونەوە و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای توركیا، له ماوه‌ی 21 رۆژی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه كه له عه‌فرین گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 62 شه‌ڕڤان.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری هەسەدە تاوەکو ئێستا 488 سەربازی توركیا و چەكدارانی سوپای سووریای ئازاد كوژراون و 32 تەرمیش به‌جێ ماون، هةروةها فڕۆکەیەکی چاودێریی خراوەتە خوارەوە و 13 تانک تێكشكێندراون و 36 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێک بەدیل گیراوه .
هەروەها به‌پێی ئاماری تەندروستیی عەفرین، 148 کەس گیانیان لەدەستداوە، 385 کەسيش برینداربوونة و لەنێو قوربانییەکانیشدا منداڵ و ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.