Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:52

عێراق گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی

سالم فه‌یسه‌ڵ هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی عێراقی تۆماركرد
کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا له‌ یاری فوتساڵی پیاوان كه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی له‌ تایوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی لوبنانی برده‌وه، له‌ هه‌رچوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، یاریزان سالم فه‌یسه‌ڵ هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی عێراقی له‌ یاریه‌كه‌دا تۆماركرد.

له‌و لاشه‌وه‌ هه‌ردوو یاریزان قاسم قوسان و عه‌لی ته‌نیخ گۆڵه‌كانی لوبنانیان به‌ده‌ستهێنا، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریش، په‌نابرایه‌ به‌ر لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ نۆ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌شت گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركرد.

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی خاوه‌نی نازناوی پێشوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ نۆ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی تایلاندی برده‌وه‌و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.

یاریزان حوسێن ته‌یبی سێ گۆڵی بۆ ئێران تۆماركرد، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل پور و محه‌مه‌د شه‌جاری هه‌ریه‌كه‌و دوو گۆڵیان بۆ ئێران به‌ده‌ستهێنا.

 هه‌روه‌ها عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌سه‌ن زاده‌و مه‌هدی جاویدیش هه‌ریه‌كه‌و گۆڵێكیان بۆ ئێران تۆماركرد، تاكه‌ گۆڵی تایلاندیش یاریزان جیرناوات سورنوی چیان به‌ده‌ستی هێنا. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.