Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:51

ئه‌رسناڵ و تۆتنهام رووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌

ئه‌رسناڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندێ دێت
کوردستان TV
100%


 
له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلته‌را رۆژی شه‌ممه‌ یاری دێربی له‌نده‌ن له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رسناڵ و تۆتنهام به‌رێوه‌ده‌چێت.

 ئه‌رسناڵ له‌كاتێك ئه‌و یاریه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندێ دێت و به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌گه‌ڵ تۆتنهام و به‌جیاوازی پێنج خاڵیش له‌گه‌ل دواین خانه‌ی یانه‌كانی خولی ئینگلته‌را بۆ گه‌یشتن به‌ چامپیۆنز لیگ.

لای خۆیه‌وه‌ ئارسین ڤینگه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌هه‌مان پێكاته‌ی یاری هه‌فته‌ی رابردوو یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین كاتێ رووبه‌رووی ئیڤرتۆن بوینه‌وه‌ ته‌نیا دانی ویبلیك گه‌راوه‌ته‌وه‌ ریزی پێكهاته‌كه‌مان و به‌شداربوونی پیته‌ر چیكیش ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ تا ئێستا له‌پێكانه‌كه‌ی دڵنیانه‌بوینه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌گرنگی یاریه‌كه‌ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ دووپاتیكرده‌وه‌ یاریه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌گه‌وره‌ یانه‌كانه‌، بۆیه‌ هیچ جیوازی له‌نێ،ان خۆمان و ئه‌وان نابینم.

 له‌وه‌ڵامی پرسیاری هێرشبه‌رێك هه‌یه‌ له‌هاری كین باشتر بێت له‌ئه‌وروپا ئه‌رسین ڤینگه‌ر وتی ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌كان بكه‌ین ئه‌وا باشترین نابینین له‌و یاریزانه‌، به‌ڵام بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌ سنورێك بۆ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ دانێن و ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌باشترین هێرشه‌به‌ره‌كانی ئه‌وروپا. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.