گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " په‌یام رۆژهه‌ڵاتی " له شاری سلێمانی تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له كلیپێك له ژێر ناوی " شێوه‌ی خه‌مین " تۆمار كرد بڵاویكرده‌وه .
په‌یام ئاشكرایكرد تێكست و ئاوازی كلیپه تازه‌كه‌ی له لایه‌ن " به‌همه‌ن عه‌لیخان " دانراوه و له یه‌كێك له ستۆدیۆكانی شاری سلێمانی ده‌نگه‌كه‌ی تۆمار كراوه و " بریار فه‌تاح " یش كاری ده‌رهێنانی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه .
ئه‌م گۆرانیبێژه خه‌ڵكی شاری سنه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كلیپ و گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.