له په‌رله‌مانی سوید به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە دانیشتنێكی فه‌رمی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی خەڵكی سڤیل و راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كه‌و ده‌وره‌به‌ری ده‌یكات، رێكخرا.
ئامینه كاكه باوه، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتاره كوردانهیە كه ده‌نگی خه‌ڵكی عه‌فرینی گه‌یانده په‌رله‌مانی سوید، كه داوای كردبوو وڵاتی سوید به‌رانبه‌ر به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن توركیاوه بێ ده‌نگ نه‌بێت، ناوبراو گوشارێكی زۆری لەناو پەرلەمانی سوید دروست كرد، تا ئه‌و وڵاته لەسەر ھێرش كردنە سەر عەفرین و پێشێلكارییەكان بێتە دەنگ و ئەو بابەتە لە یەكێتی ئەوروپا بورووژێنێت.
ھەر لەسەر ئەو باسە، جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری سوید له فراكسیۆنی پارتی ژینگه‌ی سوید ئاماژه‌ی به پێویستی راگرتنی شەڕ و گوشار خستنه سه‌ر ئەردۆغان و حكومەتەكەی كرد تا ھێرش كردنە سەر عەفرین شەرمەزار بكرێت.
په‌رله‌مانتاره سویدییه‌كان، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كوردی ناو په‌رله‌مانی سوید ده‌نگی كوردیان به‌رز كرده‌وه و به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركه‌ران بێ ده‌نگ نه‌بوون، داوایان له حكوومه‌تی سوید كرد به‌رانبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌رخاكی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت و پشت لە كورد نەكات.
له 20ی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه سوپای توركیا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له شاری عه‌فرینی باكووری سوریا ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.