ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند: كه توركیا و ئێران له عه‌فرین یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشێڵ ده‌كه‌ن.
ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى (بى ئیف ئیم) وتى: "به‌ناوى پاراستنى سنووره‌كان، ناكرێت خه‌ڵكى سیڤیل بكوژرێن و ده‌بێت ئه‌و كارانه ئیدانه بكرێت، له‌كاتێكدا بارودۆخێكى ترسناك بوونى هه‌یه له سوریا، پێویسته ئه‌نقه‌ره شه‌ڕ له دواى شه‌ڕ دروست نه‌كات".
لودریان وتىشی: یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشێڵ كراوه له‌لایه‌ن توركیا و ڕ‌ژێمى دیمه‌شق و و ئێرانه‌وه ئه‌وان له كاتێكدا كه هێرشیان بۆ سه‌ر ئیدلیب و ڕۆژهه‌لاتى غوته كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارى فه‌ره‌نسا داوا ده‌كات له توركیا هێزه‌كانى له سوریا بكشێنێته‌وه؟
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ژان ئیڤ لو دریان گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێویسته بكشێنه‌وه و نابێت له سوریا بن، وه‌ك ئێران و میلیشیاى حزبواللـهی سه‌ر به ئێران، هه‌رچه‌نده باسى كشانه‌وه‌ى توركیاى نه‌كرد به‌ڵام وتى ئه‌نقه‌ره نابێت ناكۆكیه‌كان خراپتر بكات.
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.