به ئاماده‌بوونی 35 په‌رله‌مانتار ، په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له دانیشتنێكدا هێرشی توركیای بۆ سه‌ر عه‌فرین تاوتوێكردو زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیش دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا قسه‌یان كرد.
برانیسلاڤ شكریپێك، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ رووداو گوتی: ئێمه وه‌ك كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و داگیركارییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ین. چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی به‌شداری دانوستاندنه‌كانی سووریا بكه‌ن، كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی وڵاته‌كه‌یان له‌ده‌ست داعش ده‌رهێناوه.
په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێویستی به توركیایه و بۆیه ناتوانێ رێككاری تووند به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته بگرێته‌به‌ر.
هاوكات ئویگن فرویند، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گوتی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌نێوان په‌یوه‌ندی توركیا و ئه‌وروپا چه‌ندین ره‌هه‌ند هه‌ن، له‌لایه‌ك پێویستمان به توركیا و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توركیا هاوپه‌یمانی ناتۆیه، بۆیه رۆڵێكی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.