ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی(٧٠)ی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ،پێش ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك فول ده‌نگمان ده‌هێنا چونكه هێزی پێشمه‌رگه له‌پاراستنی هه‌موو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی بردبووه لوتكه، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌دوای ئه‌وه گێچه‌كه هاتۆته خواره‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی(٧٠)ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به پێشبینی بۆ ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه: به‌ڕاستی من نازانم چه‌ند كورسی ده‌هێنین، به‌ڵام من پێم وایه پێش ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك فول ده‌نگمان ده‌هێنا ،چونكه هێزی پێشمه‌رگه له‌پاراستنی هه‌موو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی بردبووه لوتكه، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌دوای ئه‌وه گێچه‌كه هاتۆته خواره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌موو ناكۆكی و بێ متمانه‌ییه‌ی له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا دروست بووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، بێگومان كاك به‌رهه‌م هێزی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتی ده‌بات، چونكه كادیره‌كانی یه‌كێتی له‌و دۆخه‌ش زۆر ناڕازین ،هه‌موویان ده‌گه‌ڕێن بۆ په‌نایه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن له‌ناو ده‌ریایه‌كن ده‌ست ده‌به‌ن بۆ چڵه‌پوشێكیش بێت، خه‌ڵكی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ناوه‌ندێكی بڕیاری به‌هێز، بێگومان خه‌ڵك ئومێدێكی به‌كاك به‌رهه‌م هه‌یه، به‌ڵام ئیتر نازانین ئه‌ویش تاچه‌ندێك ده‌توانێت ئه‌و ئومێده‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌حه‌یاتی دۆسیه‌م نه لای ئێران هه‌یه، نه لای توركیا، نه‌لای هیچ حیزبێك، هه‌رحزبێك دۆسییه‌ی منیان گرت پیرۆزیان بێت یاخوا .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.