نووسه‌ری به‌ریتانی جۆناسان ماركوس له باره‌ى جه‌نگى عه‌فرین و سیناریۆكانى به‌رده‌م ئه‌مریكا و گرنگى هاوپه‌یمانییه‌تى كورد و ئه‌مریكا له سوریا وتارێكى له ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت:
هه‌ركه‌س وابیرى ده‌كرده‌وه كه به شكستهینانى داعش كێشه‌كانى سوریا چاره‌سه‌ر ده‌بن، هه‌ڵه‌بوو.
ماركۆس له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌ى ده‌ڵێت: ته‌نها سه‌یرى هێرشه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینى باكوورى سوریا بكه‌ن، توركیا ده‌یه‌وێت ناوچه ئارامه‌كه‌ى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى به‌رفراوان بكات و هێزه كوردییه‌كانیش له‌و ناوچانه دوربخاته‌وه.
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره شه‌رڤانه كورده‌كان به هاوپه‌یمانى جودا خوازه‌كانى ناوخۆى توركیا داده‌نێت به تێڕوانین له هه‌ڵویسته‌كانى توركیا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى كانتۆنه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستى توركیا له دژایه‌ت كردنى ناوچه نیمچه سه‌ربه‌خۆیى كورده‌كان نه گۆڕه.
نوسه‌ر دواتر ده‌ڵێت: شه‌ره‌ڤانه كورده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانى ده‌كرێن و ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ مه‌شقیان پێكراوه، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ڵماندیان كه ئه‌وان به‌هێزترین هاوپه‌یمانى واشنتۆنن له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعشدا.
دوابه‌دواى تێكشكاندنى داعش‌یش، لانى كه‌م له به‌ركورده‌كان توانییان كۆنترۆڵى ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان له باكوورى سوریا بگرنه ده‌ست.
به بڕواى ماركۆس، هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان، كێشه‌ى گه‌وره بۆ واشنتون دێنێته پێشه‌وه.
هه‌ڵوێسته لاوازه‌كه‌ى وته‌بێژى سوپاى ئه‌مریكا له‌باره‌ى دروستكردنى هێزێكى سنوورى بۆ پاراستنى سنووره‌كانى باكوورى سوریا له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه، به‌هانه‌یه‌كى خێراى دایه ده‌ست توركیا بۆ ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كان.
ماركوس ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ناخۆشی ئه‌مه‌ریكا له نێوان كورد و توركیادا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ئه‌مریكییه‌كان دواتر له گرنگى ئه‌و هێزه سنوورییه‌یان كه‌م كرده‌وه و بانكه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ى ڕێكخستنه‌وه ئاساییه‌كانى فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كان دایه له‌و ناوچانه و ده‌سه‌ڵاتدارانى واشنتۆنیش دواتر لێدوانى جیاوازیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو.
هێزه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا جه‌ختیان له به‌رده‌وامى یارمه‌تیدانى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كان كرده‌وه، له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانى واشنتۆن هه‌وڵى خۆیان له كورد دورخسته‌وه و داوایان له توركیا كرد دان به‌خۆیدا بگرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ واشنتۆن زۆر ناڕه‌حه‌ته، هاوپه‌یمانه گه‌وره‌كه‌ى ناتۆى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا له سوریا، له جه‌نگدان، پێده‌چێت دوخه‌كه خراپتریش بێت
گه‌ر بێتوو هێزه توركییه‌كان له‌لاى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و مه‌نبه‌ج پیشڕه‌وى بكه‌ن، مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه جه‌نگه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه درێژبێته‌وه كه بنكه‌ى هێزه تایبه‌ته‌كان و مه‌شقوانه ئه‌مریكییه‌كانى لێیه.
به‌لاى ئه‌مریكاوه شه‌ره‌ڤانه كورده‌كان به پێكهاته‌یه‌كى گرنگى ستراتیژى له سوریا ماونه‌ته‌وه، ڕه‌نگه داعش له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له‌ناو چووبێت، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ڕۆڵى ئێران له ناوچه‌كه لاواز بكات، كه ئێران پشتیوانى له ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تواناى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بۆ فراوان خوازى و كونتڕۆڵكردنى ناوچه‌ى تر سنووردار بكات و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له ڕووى دیپلۆماتییه‌وه ڕووسیا لاواز بكات.
بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌مریكا پێویستى به هاوپه‌یمانێكى باوه‌ڕپێكراوى وه‌ك كورده‌كان هه‌یه، قه‌یرانه‌كه له باكوورى سوریا نیشانى دا كه بایه‌خى ساده‌یى سیاسه‌تى وڵاته یه‌كگرتووكان له تێشك خستنه‌سه‌ر شكاندن و له‌ناو بردنى داعش، كه‌م بوو تا جێگیرى بۆ وڵاته‌كه بهێنێت.
له‌ڕاستیدا، به‌شێكى زۆرى سوریا وه‌ك مه‌یدانى جه‌نگى مه‌ترسیدار ماوه‌ته‌وه هه‌روه‌ك له هیچ كاتێكدا به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیبیت، به‌شێكى زۆرى ڕووبه‌رى وڵاته‌كه به‌ناو له‌ژێر حكومه‌تى ئه‌سه‌د دایه، به‌ڵام له راستێدا له ژێر ده‌ستى هێزه میلیشیا نیمچه سه‌ربه‌خۆكانه.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: ئێران به رێژه‌یه‌كى زۆر بریكارى هه‌یه له‌سه‌ر گۆره‌پانى سوریا، گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به رێگایه‌ك یا جۆریك په‌یوه‌ندى به گروپى ئه‌ل قاعیده‌وه هه‌یه كه ئه‌وان رووبه‌رێكى زۆرى ناوچه‌كه‌یان گرتووه، ئه‌مه واده‌كات بنه‌مایه‌ك بۆ جێگیرى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه زه‌حمه‌ت بێت و پاشان له داهاتوو ده‌توانێت ئه‌وه بسه‌ڵمێنێت كه ببێته زه‌مینه‌یه‌كى خۆش بۆ دامه‌زرێنه‌رو هه‌ڵهێنانى گروپى توندڕه‌ویى ئیسلامى سه‌خته وه‌ك ده‌بینرێت جه‌ختى نوێی واشنتون له‌سه‌ر به‌رده‌وامى بوون و ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له سوریا گرژى كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ئۆپه‌ڕاسیونى سه‌ربازى توركى مه‌ترسیى زۆر گه‌وره‌ى بۆ حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره پیشان ده‌دات، هه‌روه‌ها رێگرتن له پێشڕه‌وى توركیا له (ئه‌رزى واقع) نه‌گۆڕه و تێكه‌ڵ بووه، له‌لایه‌ك به‌هۆى به‌رگرییه‌كى سه‌خت له‌لایه‌ن كورده‌كان و له‌لایه‌كى تره‌وه خراپى ئاووهه‌واى سه‌ختى ناوچه‌كه.
نووسه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌م جه‌نگه زنجیره‌یه‌ك ناكۆكى ده‌خاته روو و توركیا پێش ساڵیك له‌مه‌وپێش فڕۆكه‌یه‌كى ڕووسى خسته خواره‌وه وتى كه گوایه فڕۆكه رووسیه‌كه ئاسمانى توركیاى به‌زاندووه له ڕێگه‌ى سوریاوه و رووسیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى نه‌بوو و هه‌روه‌ها به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان توركیا مامه‌ڵه‌یه‌كى كردووه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ كه بتوانێ له باكوورى سوریا هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام بدات (رووسیا تا ڕاده‌یه‌كى زۆر كۆنتڕۆڵى ئاسمانى سوریاى له ژێرده‌ستدایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وى نه‌بووه).
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن په‌یمانگاى جه‌نگى (ئاى ئیس ده‌بلیو)ى ئه‌مریكى به‌ڵگه هه‌یه ، له بوارى خویندنى جه‌نگیی پێشنیارى كردووه كه حكومه‌تى سوریا رێكاى داوه یارمه‌تى هێزى سه‌ربازى كوردى به‌ناو ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى سوریا بڕۆن تا یارمه‌تى كورده‌كان له جه‌نگى عه‌فرین بده‌ن.
له دواین خویندنى په‌یمانگاى (ئای ئیس ده‌بلیو) كه باسى له رووداوى ئه‌م دواییه‌ى شه‌ڕه‌كه ده‌كات كه چۆن هێزه سه‌ربازیه‌كانى لایه‌نگرى سوریا رووبه‌ڕووى هێزێكى گه‌وره‌ى توركیا بوونه‌وه و رایانگرت له پێشره‌وى كردن كه ئه‌وان به ئاڕاسته‌ى باشوور ده‌رۆیشتن به‌ره‌و باشوورى روژئاواى ئیدله‌ب له‌و رێگا و ناوچانه‌ى كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپۆزیسیۆن دایه.
نووسه‌ر له‌باره‌ی جه‌نگى نوێ ده‌ڵێت:
نیازه‌كه له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێت كۆسپ بخه‌نه سه‌ر هێز و نیازى ئۆپه‌ڕاسیونى ئاینده‌ى حكومه‌تى سوریا كه به‌ته‌مابێت له‌و ناوچه‌یه ئامانجى بدات.
حكومه‌تى دیمه‌شق ئوپه‌ڕاسیونى توركیاى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ك ده‌ست درێژییه‌ك و بۆ سه‌روه‌رى و به‌زاندنى خاكى سوریا ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ش ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات و دڵنیا بێت كه ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د هیچ پشتگیرى و لایه‌نگرى هێزه كوردیكان ناكات.
جه‌نگه نوێیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى تر جوڵاوه، به‌رژه‌وه‌ندى و قازانجى یاریزانه ده‌ره‌كیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى جه‌نگ بوون به هۆكارى سه‌ره‌كی، توركیا مه‌ترسى زۆره له‌وه‌ى كه چى روو ده‌دات و ئاینده چى شاردۆته‌وه بۆ سوریاى باكوور، كه وڵاته یه‌كگرتووكان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن به پێی زانینى ناوچه‌یه‌ك بۆ كورد بده‌ن، مه‌ترسیه‌كان كه ڕووبه‌ڕووى توركیا ده‌بێته‌وه سیاسیه ئه‌وه‌نده‌ى سه‌ربازى بێت. سیاسه‌تى توركى له‌م قه‌یرانه‌ى سوریا دێت و ده‌چێ جارێك به‌ره‌و پێش و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێن.
دژایه‌تى ماوه درێژى توركیا بۆ ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د كه‌مێك نه‌رمى به‌خووه بینى له كاتێكدا كه هه‌ردوو حكومه‌ت مۆسكۆ و به‌یارمه‌تى تاران كه به‌دواى رێگا دیبلۆماسیه‌ك بگرن تا بۆ دروستكردنى ئاینده‌ى سوریا، یا به‌لاى كه‌مه‌وه ئه‌و به‌شه ناوچه سنووریه‌ى كه نزیكه له سنوورى وڵاتی خۆى.
ئه‌و هه‌وڵه دیبلۆماسیه به زۆرى شكستى هێنا، كۆنگره‌ى ئاشتیى ئه‌م دواییه‌ى كه ڕووسیا له سۆجى ئه‌نجامى دا هیچ سه‌ركه‌وتنێكى به‌ده‌ست نه‌هێنا وه‌ك ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى كه له جنێف به‌ده‌ستى هێنا به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى یه‌ك له دواى یه‌ك.
ئه‌ندازه‌و و پێوه‌ره سه‌ربازییه‌كانى توركیا كار له په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌كه‌ن له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له رووسیا و سوریا و ئێران، هه‌روه‌ها كار له په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌كات له‌گه‌ڵ واشنتۆن و په‌یوه‌ندىه فراوانه‌كانى نێو ناتو.
توركیا خۆى ده‌خاته دوخێكى مه‌ترسییه‌وه، له هه‌ستى سه‌ربه‌خۆیى له رۆژئاوا و گه‌شه‌سه‌ندنى، به‌وه‌ش خه‌می گه‌شه‌سه‌ندن له لایه‌ن زۆرێك له هاوپه‌یمانىه سه‌ره‌كیه‌كانى دروست ده‌بێت.
جۆناسان ماركوسی نووسه‌ر ماوه‌ی 30 ساڵه له ماڵپه‌رى (بى بى سى) كارده‌كات و چه‌ندان وتارى له‌سه‌ر سیاسه‌ت نووسیوه و ئێستاش له باره‌ى جه‌نگى عه‌فرین و سیناریۆكانى به‌رده‌م ئه‌مریكا و گرنگى هاوپه‌یمانییه‌تى كورد و ئه‌مریكا له سوریا وتارێكی بڵاوكردۆته‌وه .
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.