Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:30

به‌ڤیدیۆ.. شه‌ڕڤانان ده‌ستییان به‌سه‌ر زریپۆشێکی سوپای تورکیادا گرت

توانراوه‌ زریپۆشێكی دیكه‌ش له‌ ناو ببردرێت
کوردستان TV
100%

شه‌ڕڤانان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر زریپۆشێكی سوپای توركیاو بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرن و له‌ هه‌مانكاتیشدا توانیان زریپۆشێكی دیكه‌ی ئه‌و سوپایه‌ له‌ ناو ببه‌ن.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی شه‌ڕڤانان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری گوندی شێخورزه‌ له‌ ناحیه‌ی بلبلێی سه‌ربه‌ شاری عه‌فرین، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر زریپۆشێكی سوپای توركیاو بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا بگیرێت،له‌ هه‌مانكاتیشدا توانراوه‌ زریپۆشێكی دیكه‌ له‌ ناو ببردرێت .

له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا سوپای توركیا هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی بۆ داگیركردنی ده‌وروبه‌ری گوندی شێخورزه‌ له‌ ناحیه‌ی بلبلێـی به‌كارهێناوه‌ ، به‌ڵام شه‌ڕڤانان سه‌رسه‌ختانه‌ به‌رگرییان كردووه‌و توانیویانه‌ زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ر سوپای توركیا و لایه‌نگرانیان بگه‌ێنن.

وه‌ك چۆن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ساڵانی رابردوو  شكستیان به‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هێناو نه‌یانهێشت ئه‌و گرووپه‌ توندره‌وه‌ خاكی كوردستان داگیربكات،ئاواش شه‌ڕڤان به‌رگری له‌ شاری عه‌فرین ده‌كه‌ن و رێگا ناده‌ن سوپای توركیا خاكیان داگیر بكات.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌:ئاژانسی هاوار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.