هه‌ردوو گۆرانیبێژی گه‌نج ( یه‌لماز ئا‌یان و رۆژبینێ ) به دوو قۆلی سه‌رقاڵی كلیپكردنی گۆرانییه‌كن بۆ عه‌فرین له ژێر ناوی ( شه‌رێ مان و نه‌مانێ ) .
ده‌رهێنه‌ری گه‌نج " محه‌مه‌د جه‌مال " ئاشكرایده‌كات له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كلیپێكی دوو قۆلییه بۆ هه‌ردوو گۆرانیبێژ ( ئه‌ڵماز و رۆژبینێ ) له ژێر ناوی " شه‌رێ مان و نه‌مانێ " .
ناوبراو وتیشی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه خۆی دایناوه و له لایه‌ن " سه‌رمه‌د ئیسماعیل " وێنه‌ی گیراوه و له ستۆدیۆی " جارلورین " تۆماركراوه .
جێی باسه ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه باس له خۆ راگری و ئازایه‌تی كوردانی عه‌فرین ده‌كات له به‌رامبه‌ر تانك و تۆپی سوپای توركیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.