Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:11

سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌وز: حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت

ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت.

ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ لێدوانێكدا بڵاویكرده‌وه‌ : حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستی به‌ ده‌ستی به‌ كورد ده‌كات و ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت.

گوتیشی: داوامان كردووه‌ كه‌ دوو مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت به‌ڵام عه‌بادی ئاماده‌ش نه‌بووه‌ كه‌ مووچه‌ی مانگێكیش بنێرێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عیراق گوتیشی: حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌مێنێت.

داواشی كرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات هه‌رچه‌ند عه‌بادی حه‌ز ناكات كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.