Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:31

مامۆستایانی سلێمانی دروشمی ڕاستەوخۆیان ئاڕاستەی عەبادی کرد

بێبەڵێنـی عەبادی، مامۆستایانی سلێمانی هێنایە سەر شەقام
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێشەممە  مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندانێکی ناڕازایەتییان ئەنجام دا.

مامۆستایانی ناڕازی بە چەندن چالاکیی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی خۆیان لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق دەردەبڕی، ھەروەھا داوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کوردیان لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

مامۆستایان ڕاگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی داوا دەکەن پەرلەمانتارە کوردەکەن ببنە پردێکی پەیوەندی لە نێوان حکوومەتی بەغدا و مامۆستایانی ناڕازی بۆ ئەوەی کێشەی مامۆستایانی ناڕازی چارەسەر بکرێت.

مامۆستا و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێکیان سازدا و، دروشمی ڕاستەوخۆیان ئاڕاستەکانی عەبادی بوو. بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندەرانیش دەڵێ، پەیامەکانیان بە زمانی عەرەبیە و تایبەت ڕووی لە عەبادیـیە و، پێیدەڵێین "عبادی این وعودک الی متی الانتظار.

مانگ و نیوێک زیاترە، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق حەیدەر عەبادی، بە بیانوی ناردنی مووچە، مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەستی دەستی پێدەکات، لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی، چه‌ندین جار سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەم مەبەستە.

لێژنەی وردبینی لە بەغدا بۆ لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان چەندین جار ھاتنە کوردستان، بۆ وربینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ھەرێم، بەڵام  بەغدا وای بڵاو کردەوە، بڕی 250 ملیار دینار بۆ بانکی مەرکەزی  لە ھەولێر ناردووە و، وەزارەتی داراییی هەرێمیش وەڵامی دایەوە و دەڵێ، ھیچ بڕەپارەیەکیان پێ نەگەیشتووە.

هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی یاخود نافه‌رمی ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ته‌خسیس كردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ پێدانی موچه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك ، ته‌نها ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاگادارین دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ بانكی ناوه‌ندی بڕی(250)ملیار دیناری بۆ لقی خۆی كه‌ له‌ هه‌ولێره‌ ناردووه‌.

دروشمەکانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی، بە زمانی عەرەبییە و تایبەت ڕووی لە حکوومەتی بەغدایە، "فرقوا بین لقمه‌ المواطنین والمنافسە السیاسیە"، "عبادی این وعودک الی متی الانتظار"، التلاعب بحیاه‌ المواطنین خیانە".

پەیوەست بەم ھێنانوبردنەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن "عەبادی"ـیەوە، مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ساز کرد، لەبەردەم پەروەردەی خۆرئاواوە بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێڕاق لە سلێمانی بەڕێکەوتن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.