هێزەكانی سوپای توركیا رایانگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاكامی هێرشێكی مووشەكی و هاوەن بۆ سەر خاڵێكی چاودێری و پشكنین لە ئیدلیب سەربازێكی توركیا كوژراو 6ی دیكە بریندار بوون .
لە بەیاننامەیەكی هێزەكانی سوپای توركیا هاتووە كە هێزەكانی توركیا وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە ، تا ئێستاش ناسنامەی چەكدارانی هێرشبەر دیار نیە . لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە كە خاڵی چاودێری ژمارە 6ی هێزەكانی سوپای توركیا كارەكان بۆ دروستكردنی بەردەوام دەبێت لە ناوچەیەكی ئیدلیب باكووری سوریا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.