Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:11

نوێنه‌رانی کورد بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان کرد

نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد
به‌غداد: نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كرد
کوردستان TV
100%


فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییان كرد .

دكتۆر "سۆران ئیسماعیل" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: حه‌فته‌یه‌كه‌ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كانی به‌ كراوه‌یی به‌ جێده‌هێڵێت تا پێویستی به‌ رێژه‌ی یاسایی نه‌بێت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان.

گوتیشی: ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ یه‌كده‌نگین و به‌رگری له‌ مافی ره‌وای هاوڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌و بایكۆت كردنه‌ش رێگه‌ ده‌گرین ئه‌و پرسه‌ له‌سه‌رمان ببێت به‌ دیفاكتۆ.

سه‌باره‌ت به‌ به‌ژداری كردنی سوننه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "سۆران ئیسماعیل" رایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ سوننه‌كان له‌گه‌ل لایه‌نی شیعه‌ نیمچه‌ رێككه‌وتنێكیان كردووه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ر بۆیه‌ش بێده‌نگن و هه‌ڵوێستیان نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه‌ له‌ 12 - 14ی ئه‌م مانگه‌ له‌ كوه‌یت به‌رێوه‌ ده‌چێت عێراق به‌شداری ده‌كات، بۆ به‌شداری كردنیشی پێویسته‌ به‌ر له‌و واده‌یه‌ بودجه‌ی عێراق  په‌سه‌ند كرابێ و به‌شی یاسایی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و بودجه‌یه‌دا جێگیر كرابێت.

سۆران ئیسماعیل راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018 به‌ زۆرینه‌ تێبپه‌رێنن و مافی كورد له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی عێراق نه‌ده‌ن كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر عێراق.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.