Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:38

ژیانی خێزانێکی نابینا ده‌بێت به‌ فیلم

6 له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ نابینان
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌ری گه‌نج " وارمان سه‌عید " چیرۆكی خێزانێكی ئاواره‌ی ئێزیدی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال كه‌ هه‌موویان نابینان ده‌كات به‌ فیلم  .

فیلمی  ( touch  ) واته‌ ده‌ست لێدان یا گرتن ده‌رباره‌ی خێزانێكه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی  له‌ 10 كه‌س پێكهاتووه‌ و 6 له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ نابینان و له‌ ترسی تیرۆرستانی داعش ئاواره‌ی چیای شه‌نگال بوونه‌ و له‌ ژیانێكی زۆر سه‌خت و ناخۆشدا ده‌ژین .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ " وارمان " ئاشكرایده‌كات كاره‌ساتی چیای شه‌نگال به‌ ده‌یان چیرۆكی جیا جیای تێدا بووه‌ ، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و خێزانه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ و كردوویه‌تی به‌ فیلم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ 6 ئه‌ندامی نابینان و دایكیشیان تووشی نه‌خۆشییه‌كی گران بووه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.