Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:19

دهۆک.. رووداوێکی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون
دهۆك.. رووداوێكی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و 2 بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای نێوان ئه‌لقوش دهۆك له‌ نزیك گوندی بیبانێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئه‌لقوش پێنج قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌دا 2 كه‌س كه‌ خه‌ڵكی باشیكن و كوردی ئێزیدین گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆو تیژ لێخورین و نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی و ناله‌باری رێگه‌و بانه‌كان رۆژانه‌ چه‌ندان حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی دڵته‌زێن رووده‌ده‌ن و كه‌ زۆر جاران جگه‌ له‌ زه‌ره‌ری ماددی زه‌ره‌ری گیانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.