به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن حكومه‌تی سوریا و چه‌كدارانی داعش هه‌ردووكیان چه‌كی كیمیاوییان له دژی به‌رهه‌ڵستكارانی خۆیان به‌كارهێناوه. به‌رپرسێكی پله‌باڵای واشنتۆنیش كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر به‌رپرسانی سوری ئه‌نجام بدرێت.
به‌رپرسانی واشنتۆن ئاشكرای ده‌كه‌ن كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵی 2013 په‌یماننامه‌ی له‌ناو بردنی چه‌كی كیمیاویی واژۆ كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌شێكی له‌و چه‌كانه گلدابێته‌وه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌كاری هێنابێت له دژی به‌رهه‌ڵستكارانی خۆی.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی داعش‌یش چه‌كی كیمیاوییان به‌كارهێناوه له دژی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریان و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی سڤیل، به‌و جیاوازییه كه چه‌كه‌كانی ئه‌وان زۆر سه‌ره‌تایی و لاوازن له‌چاو چه‌كه كیمیاوییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.