وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی خشته‌یه‌كی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه كه تاوه‌كوو ئێستا مووچه‌كانیان دابه‌ش نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی باس‌نیوز له دیوانی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامی ده‌بێت و مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه دابه‌ش ده‌كرێت كه تاوه‌كوو ئێستا مووچه‌كانیان پێ نه‌دراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له رۆژی پێنجشه‌ممه 25/1/2018ه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ده‌ست پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.