Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:03

حکوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى تاپۆکردنى سه‌رجه‌م خانووه‌ بێ تاپۆکانى سنوورى ڕاپه‌ڕینی ده‌رکرد

بڕیاره‌كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31 / 1 / 2018 ،  حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى تاپۆكردنى سه‌رجه‌م خانووه‌ بێ تاپۆكانى سنوورى ڕاپه‌ڕینی ده‌ركرد.


عومه‌ر حاجى، گوته‌بێژى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به‌ باسنیوزى ڕاگه‌یاند" دواى هه‌وڵێكى زۆرى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و داواكاریمان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نووسراوى بڕیارى تاپۆكردنى سه‌رجه‌م خانووه‌ بێ تاپۆكانى سنووره‌كه‌ى، ده‌ركرد".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌، زیاتر له‌ 20 هه‌زار هاووڵاتی سنووره‌كه‌ كه‌ گرفتی تاپۆكردنی خانووه‌كانیان هه‌بووه‌، سودمه‌ند ده‌بن.

عومه‌ر حاجى، ئاشكراشى كرد، بڕیاره‌كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ به‌ده‌ر له‌ سوودمه‌ندبوونى هاوۆڵاتیان، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌ پڕۆژه‌كانی سنووره‌كه‌ به‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه‌، گوتیشی: "به‌پێى بڕیاره‌كه‌، ته‌واوى ئه‌و داهاته‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت، ده‌توانرێت بۆ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی سنوره‌كه‌ خه‌رج  بكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.