ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ھۆشداری دایه تورکیا لەوەی لەشکرکێشی خۆی لەدژی کانتۆنی عەفرین، نابێت ببێتە بەھانەیەک بۆ داگیرکردنی سووریا.
ھەفتەی ڕابردوو تورکیا بەبەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی و وشکانی لەشکرکێشییەکی لەدژی عەفرین و ھێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەستپێکرد.
ماکرۆن ئەمڕۆ چوارشهممه لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەڕەنسادا، ڕایگەیاند" ئەگەر تورکیا بەپاساوی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی، بیەوێت سووریا داگیربکات ، ئەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئێمە.
ماکرۆن ووتیشی" ئەم کێشەیە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، تاوتوێدەکات، و لەسەر سروشتی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆسەر عەفرین پێویستە ئەوروپییەکان و ھاوپەیمانان لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.