هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 10 رۆژی رابردوودا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی دژبەرانی ئۆپەراسیۆنى توركیا بۆ سهر عهفرین لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێکردووە.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەت، تاوەکو ئێستا 311 کەس بە تۆمەتی پالپشتیكردنى عهفرین دەستبەسەرکراون و لەو نێوەشدا 39 کەسیان بە بەندکردن، سزادراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند "بەتۆمەتی وهستانهوه له دژى ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، 311 گومانلێکراو دەستبەسەرکراون".
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکراوان لەسەر بنەمای ئەو پۆستانە دادگایی دەکرێن، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردوونەتەوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەش لێکۆڵینەوەی لە عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی رووها دەستپێکرد، ئەوەش بەهۆی لێدوانەکانی دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.