به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان له هۆڵی په‌یمانگای تایبه‌تی ته‌كنیكی له رواندوز رێوره‌سمی ناساندنی یه‌كه‌م په‌رتووك له بواری په‌یامنێری جه‌نگ له كوردستان له ژێر ناوی (په‌یامنێری جه‌نگ ) له نووسینی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " هه‌ژار حه‌كیم " به‌ریوه‌چوو .
نووسه‌ری ئه‌م په‌رتوكه ئاشكرایكرد ، دوای سێ ساڵ له كاركردن و ماندووبوونێكی زۆر كتێبه‌كه‌ی به ناوی په‌یامنێری جه‌نگ كه له كوردستان یه‌كه‌م كتێبه له بواری راگه‌یاندن له سه‌ر په‌یامنێری جه‌نگ به چاپگه‌یاند و خستییه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران .
جێی باسه ئه‌م په‌رتووكه له پێنج به‌ش و 356 لاپه‌ره پێكهاتووه ،به‌شێكی په‌رتوكه‌كه مه‌یدانییه واته نووسه‌ر خۆی وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی دژ به داعش به‌شدار بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.