ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە شاری سۆچی دەکرێت و بڕیارە رۆژی سێشەممە دەست بە کۆبوونەوەکان بکرێت.
بڕیارە دووشەممە 29-1-2018 هەموو بەشداربووان و نوێنەری میدیاکان بگەنە شاری سۆچی و رۆژی سێشەممە 30-1-2018 کۆنگرەکە دەستپێبکات، كه یەک رۆژ ده‌خایه‌نێت.
تێزانین بڕیاربوو لە 29 و 30ی ئەم مانگە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە سۆچی دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا ئامادەکاریی بۆ هاتنی شاندەکان دەکرێت و رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەچن.
له لایه‌كى تره‌وه ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاڤرێنتیڤ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا و سه‌رۆكی شاندی رووسی له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریا له سۆچی ده‌ڵێت: "كورد بۆ كۆنگره‌ی سۆچی بانگهێشتكراون و داوهتنامهیان به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی بۆ نێردراوه".
لاڤرێنتیڤ، به رۆژنامه‌وانانی گووت: "هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای سووری و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به داهاتووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ده‌ن، ئاماده‌ی كۆنگره‌كه ده‌بن، بانگهێشتانهمهكانیش بۆ ئاماده‌بوون، ته‌نها وه‌ك گرووپ نه‌بووه، به‌ڵكو خه‌ڵكێكیش به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی بانگهێشتكراوه".
ده‌رباره‌ی به‌شداریی نوێنه‌رانی كورد له كۆنگره‌كه گووتی: "ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه تاكه كه‌سی بانگهێشتكراون، ده‌توانم به‌ته‌واوی باوه‌ڕوه بڵێم، كوردیش له كۆنگره‌كه به‌شدارن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی".
قسه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی له شاری سۆچی رووسیا ده‌سپێده‌كات. به‌لام نوێنه‌رانی ته‌ڤده‌م و په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه و هاوپه‌یمانی نیشتمانی سووریا به‌شداریی كۆنگره‌كه ناكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.