هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر " ئاری محه‌مه‌د " سه‌رقالی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رییه كه له چه‌ند مانكی داهاتوودا بڵاویانده‌كاته‌وه، له ئێستاداش نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له ژێر ناوی " هه‌ی یارێ " بڵاوكرده‌وه .
تێكست و ئاوازی گۆرانی " هه‌ی یارێ " فۆلكلۆره و " ئه‌حمه‌د ئازاد " یش كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه ، كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش له لایه‌ن " كاوه موحسین " ه‌وه ئه‌نجامدراوه و له ستۆدیۆی " تاریق خانه‌قینی " له هه‌ولێر كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كراوه .
هونه‌رمه‌ند ئاری محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره ، له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یك له گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.