Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:38

شه‌رڤانێکی یه‌په‌ژه‌ خۆی به‌ تانکێکی سوپای تورکیادا ته‌قاندنه‌وه‌

له‌ دایك بووی ساڵی 1998 ه‌و له‌ساڵی2014 په‌یوه‌ندی به‌ یه‌په‌ژه‌وه‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

كچه‌ شه‌رڤانێكی سه‌ر به‌یه‌په‌ژه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی گیانفیدایدا خۆی به‌ تانكێكی سوپای توركیا دا ته‌قانده‌وه‌و تانكه‌كه‌ و سه‌رجه‌م سه‌ربازانی نێو تانكه‌كه‌ی كرده‌ قوربانی.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فوراتی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌ ئاڤێستا خاپوور، كچه‌ شه‌رڤانێكی سه‌ر به‌یه‌په‌ژه‌ له‌ كاتی هێرشی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له‌ كرده‌وه‌یه‌كی گیانفیدایدا خۆی به‌ تانكێكی سوپای توركیادا ته‌قانده‌وه‌و تانكه‌كه‌و سه‌رجه‌م سه‌ربازانی نێو تانكه‌كه‌ی له‌ناو بردووه‌.

شایانی باسه‌ كچه‌ شه‌رڤانه‌كه‌ له‌ دایك بووی ساڵی 1998 ه‌و له‌ساڵی2014 په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی یه‌په‌ژه‌وه‌ كردووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.