Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:41

رۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی: هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان نه‌رمی ده‌نوێنن

شاندێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتونه‌ته‌ به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ داڤوس كۆده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید له‌ راپۆرتێكیدا، رایده‌گه‌ێنێ:به‌ره‌و پێشچوون له‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هاتۆته‌ ئاراوه‌و هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان نه‌رمی ده‌نوێنن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی نزیك له‌ حكومه‌ت رایگه‌یاندووه‌: گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر جه‌ختكردنه‌وه‌ بووه‌ له‌دابین شایشته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌شه‌ بوددجه‌ی ئیتیحادی و ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌و فرۆكه‌خانه‌كان.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هه‌ولێرو به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌رسێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوویان نه‌رمی ده‌نوێن.

 دوێنیش شاندێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتونه‌ته‌ به‌غدا  

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.