وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی دووشه‌ممه بۆ تاوتوێی بارودۆخی سووریا و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری ئه‌م وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شی وتووه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاری كۆبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی سووریا دوای ئه‌وه‌ی كه سوپای توركیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پارێزگای عه‌فرین له باكووری ئه‌م وڵاته.
ژان ئیۆن لۆدریان هه‌روه‌ها له تویتێكدا نووسیویه‌تیی كه وڵاته‌كه‌ی پێداگریی ده‌كات بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی به ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.