سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین فه‌ره‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات و كۆماری میسریش وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین سه‌ركۆنه ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ده‌بێت توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین رابگرێت، چونكه ئه‌وان به‌شێكن له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. گوتیشی پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بدات.
دوای به‌دوای فه‌ره‌نساش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سووریایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.