حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت كوردی عێراق ، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاتانه ، بگه‌ن به مافه شه‌رعی و یاساییه‌كانیان.
پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌سه‌ن رووحانی ، سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران كۆبوونه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رووحانی رایگه‌یاندووه، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لانی ئێران و عێراق به‌كاربهێندرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه : سه‌قامگیریی و ئاسایش پێویسته بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌كردن و خۆشبژێوی ، نابێت رێگه بدرێت كه سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هه‌ر بیانوویه‌ك تێكبدرێت.
رووحانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت كوردی عێراق ، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاتانه ، بگه‌ن به مافه شه‌رعی و یاساییه‌كانیان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندووه كه سه‌رمایه‌دارانی ئێرانی ئاماده‌ن له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.