Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:31

تورکمانێکی شیعە کرایه‌ قایمقامی خورماتوو

ئەنجوومەنی خورماتوو بەبێ ئامادەبوونی کورد، کۆبوونەوەیەکی نایاسایی سازدا
کوردستان TV
100%

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە خورماتوو، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/1/2018، ئەنجوومەنی شاری خورماتوو بەبێ ئامادەبوونی کوتلەی کوردی، کۆبوونەوەیەکی نایاساییان سازدا و تێدا حەسەن زەینئەلعابدین کە تورکمانێکی شیعە مەزھەبە بە قایمقامی خورماتوو دیاری کرد.

بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی لە خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە پێش کۆبوونەوەکە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئەندامانی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی شاری خورماتوویان بردووەتە رێکخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی، لەوێ لە ژێر ھەڕەشەدا پێیانیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت دەنگ بە کاندیدەکەیان بدەن، پاشان ئەوانیش چوونەتە کۆبونەویەکەوە و دەنگیان بە دانانی ئەو تورکمانە شیعەمەزھەبە داوە".

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، داگیرکردنی شاری خورماتوو لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو وەک دەیان ھەزار خەڵکی شارەکە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، بەڵام بە ھۆی ئەوەی کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھەڕەشەن بۆ سەر خەڵکی خورماتوو قایمقامی خورماتوو نەگەڕاوەتەوە سەر کارەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.