سه‌باره‌ت به سالیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی، كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ئاماژه‌ی به دامه‌زراندن و خه‌باتی كوردستان تیڤی له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا كرد و رایگه‌یاند، كوردستان تیڤی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ڕه‌نگ و ڕووی كوردستانی نیشان داوه و ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانی گه‌یاندووه.
كاروان ئاكره‌یی ڕاشیگه‌یاند كه یه‌كخستنی هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی بڕیارێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه بخرێته خزمه‌تی زیاتری په‌یامی میدیایی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له ئه‌ركه‌كانیدا هه‌نگاوێكی باش چووه‌ته پێشه‌وه و ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رم له هه‌موو كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌م .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.