سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، گۆرانكارییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌رامبه‌ر به ئێران رووده‌دات و پێشبینییه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس بگواسترێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هائارێتیسی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وڵاتی هیند به رۆژنامه‌نووسانی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه، پێشبینییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگواسترێته‌وه بۆ قودس.
ناتانیاهۆ ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌نووسان روونكردۆته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گۆرانگارییه‌كی گه‌وره به خۆیه‌وه ده‌بینێ كه پێشتر رووینه‌داوه.
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ خۆشحاڵی خۆی به‌بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌مبه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی 65 ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان كرابوو ده‌ربری.
هه‌روه‌ها گوتیشی: گۆرانكارییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌رامبه‌ر به ئێران رووده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.