Erbil 6°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:22

سەدان‬‬‬‬ رۆژنامەنووس لە کەرکووک و خورماتوو پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە

تیرۆركردنی رۆژنامەنووس ئەركان شەریف، پەیامنێری کەناڵی كوردستان تیڤی بوو
کوردستان TV
#7
100%


بەپێی ڕاپۆرتی سێ مانگی ڕابردووی رێکخراوێکی ناحکومی لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە ‭‭‬‬‬‬179 رۆژنامەنووس لە کەرکووک و خورماتوو پێشێلکاریان بەرامبەرکراوە.

رێکخراوی نیو میدیا، کە رێکخراوی ناحکومیە، ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌‬‬ لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە پارێزگای کەرکووک و قەزای خورماتوو لە ماوەی  سێ مانگی ڕابردوودا لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو  ھەتا 16ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

سەرۆكی پەیمانگەی ڕاگەیاندنی بێستوون، ئەو پێشێلكارییانەی خستە ڕوو كە لە بەرامبەر كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە كەركووك و خورماتوو كراوە و تێیدا ڕای گەیاند: "ئەو پێشێلكارییانەی كە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لە خورماتوو ڕوویان داوە، بریتین لەوە كۆمەڵێك ئامرازی ڕاگەیاندن لە خورماتوو كە خۆیان لە كەناڵەكانی بینراو و بیستراودا دەبیننەوە و ئێستا داخراون، هاوكات ئەو كەناڵانە لەوێ تاڵان كراون و دواتر سووتێنراون، ئەمانەش پێچەوانەی یاسا و دەستوری هەمیشەیی عێراقە.

لەوبارەوە لوقمان شێروانی، ئاماژەی کرد  لە راپۆرتەکەدا ھاتووە " لە کۆی 11 کەناڵی میدیایی و نووسینگە کە 60 رۆژنامەنووس و 40 کارمەند بوون، ئێستا بەھۆی ئەو بارودۆخەوە ھەموویان ئاوارەبوون، و شوێنەکانی خۆیان جێھێشتووە، بە ھۆی بوونی مەترسی و ھەڕەشە لە سەر ژیانیان، جگەلەوەش بەشێکیان سکاڵاشیان لە سەر تۆمارکراوە بە تۆمەتی بەشدارکردن لە ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلوولی ‭‭‭‭‭‭2017‬‬‬‬‬‬.


سەرۆكی پەیمانگەی ڕاگەیاندنی بێستوون، ئاشكرای كرد كە لە كەركووكیش ئەو پێشێلكارییانە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان كراوە و لەو شارە كەلوپەلی یەكێك لە كەناڵەكان تاڵان كراوە و یەكێك لەو كەناڵانەش ڕێگایان پێ نادرێت كارەكانیان بكەن و لە كەركووك و خورماتوو حەوت ڕادیۆ داخراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە داقووقیش یەك حاڵەتی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس هەیە كە ئەویش ئەركان شەریف، پەیامنێری کەناڵی (كوردستان تیڤی) بوو و هاوكات هەوڵی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسانی تریش هەبووە.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.
 
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.