کەشناسی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ،ھەتا ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە ههرێمی كوردستان دەكات، پێشبینی دەكرێت رۆژی پێنجشەممە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێ و، رۆژی هەینیش بگاتە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە 18-1- 2018ەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە ههرێمی كوردستان دەكات، رۆژی پێنجشەممە لەنێو شارەكاندا بارانی پچڕپچڕ دەبارێ، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر، پێشبینیش دەكرێت رۆژی هەینی بەفربارین بگاتە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك.
ئاماژهی بهوهشداوه بۆ رۆژی شەممە دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ڕونیشیکردەوە پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزدەمبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سەدی دادەبەزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.