لەبارەی ھەوڵەکانی ئەمریکا پەیوەست بە بەسوپاکردنی رێکخراوی تیرۆریستی، بینالی یڵدرم گوتی: ئەندامێکی ناتۆ لە جیاتی ئەوەی سنوورەکانی تورکیا بپارێزێت و رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتە بەر، خۆی لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی یەکخستوو.
لە میانی گوتارێکیدا لە مەڕاسیمی " کۆبوونەوەی بازرگانانی تورکیا" سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی نیازی داگیركارییان هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا به ئاشكرا پشتگیریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن. دژ بە كێ؟ دژ بە توركیا. ئامانج ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی توركیا دوابخرێت و توانای توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشە و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه له‌ناوببرێت.
لەبارەی ھەوڵەکانی ئەمریکا پەیوەست بە بەسوپاکردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە یڵدرم گوتی: ئەندامێکی ناتۆ لە جیاتی ئەوەی سنوورەکانی تورکیا بپارێزێت و رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتە بەر، خۆی لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی یەکخستوو، سوپایەک دادەمەزرێنێت، ھێزێکی ئاسایش پێکدەھێنێت. ئەمە مانای چییە؟ ئەمە مانای ئەوەی کە لە پشت رێکخراوی تیرۆریستی، تورکیا دەکرێتە ئامانج و دوژمنایەتی تورکیا دەکرێت. ئەمە ھیچ ناوێکی دیکەی نییە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، جەختی کردەوە لەوەی کە رێگە بە هیچ کەس و لایەنیک نادەن سەقامگیری و سەربەخۆییان بکاتە ئامانج و گوتی : ئه‌م خاكه به خوێنی شه‌هیدانمان ئاودراوه. له‌به‌رئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كاندا، به‌هه‌ر ناوێك و له لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌بێت، تا دوا دڵۆپی خوێنمان به‌رگری له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هه‌رگیز رێگه به هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناده‌ین هێرش بكاته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریمان.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.