Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:18

 له‌ هه‌راجکردنێکی ئاشکرادا تابلۆیه‌کی دا ڤینشی به‌(459) ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد
lekirdo divekez
کوردستان TV
100%

له‌ هه‌راجكردنێكی ئاشكرادا تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ ئیتاڵی "لیۆناردۆ دا ڤینشی" كه‌ له‌ شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا هه‌راج كرا، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد و به‌ ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا .

تابلۆیه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری ئاینی مه‌سیح "عیسا" و له‌ ساڵی ١٥٠٥ له‌سه‌ر داواكاری پادشا "لویسی ١٢" له‌ فه‌ڕه‌نسا دروستكراوه‌ و نزیكه‌ی ٤٠٠ ساڵ له‌ به‌ریتانیا هه‌ڵگیراوه‌ و پادشا چارلێس خاوه‌ندارێتی كردووه‌ و دواتریش بۆ دوو پادشای دیكه‌ ماوه‌ته‌وه‌ .

به‌ ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌ و ژماره‌ی پێوانه‌یی كه‌(١٧٩) ملیۆن دۆلاری بۆ تابلۆیه‌كی  هونه‌ری بوو له‌ ساڵی ٢٠١٥ شكاند.

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.