Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:20

ئه‌ڵمانیا ھێزه‌کانی له‌ نێو ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا که‌مده‌کاته‌وه‌

ھه‌زار و 200 سه‌ربازی له‌ ھاوپه‌یمانی ھه‌یه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌ نیازه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌ نێو ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌م بكاته‌وه‌.

ئۆرسۆلا ڤون دیرلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌زره‌ق"ی ئاسمانی له‌ ئوردن رایگه‌یاند: ھێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناونه‌براون، پێویسته‌ ئه‌ركی ئه‌ڵمانیاو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێـت و ئه‌و ئه‌ركه‌شیان دوور مه‌ودایه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌ نیازه‌ ژماره‌ی ھێزه‌ به‌شداره‌كانی له‌ ئۆپراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشدا كه‌م بكه‌نه‌وه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاركراونه‌ته‌وه‌ له‌ سوریا و عیراق.

ئه‌ڵمانیا ھه‌زار و 200 سه‌ربازی له‌ ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ھه‌یه‌و له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌زره‌ق" ی ئوردن جێگیركراون، ھه‌ر له‌و بنكه‌یه‌وه‌ له‌ رێی چوار فڕۆكه‌ی "تۆرنادۆ"وه‌ پشتگیری ئۆپراسیۆنه‌كانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.