له‌میانی یاریه‌كانی خولی ئوسترالیا هه‌ردوو یانه‌ی ملبۆرن ستی و سینترال كۆست به‌رامبه‌ر ده‌رچوون به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان.
یانه‌ی ملیبۆرن ستی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بووه میوانی یانه‌ی سه‌نترال كۆست، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی سێزده خولهك ئه‌لین بارۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه بۆ سه‌نترال كۆست به‌لێدانی سه‌ر به‌ده‌ست هێناز
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه ئه‌ركی ملبۆرن له‌یاریه‌كه قورس‌تر بویه‌وه كاتێ هاریسۆن به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوریه‌وه به‌رده‌وامبوو سێی خولهك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی ئه‌و گێمه ملبۆرن به‌واژووی رۆس ماكورماك توانی گۆڵی یه‌كسان بوون به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
له‌خوله‌كی په‌نجا جارێكی دیكه سنترال كۆست له‌یاریه‌كه پێشكه‌وت به‌گۆڵی یاریزان ماك كینگ، له‌به‌رامبه‌ردا ملبۆرن خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داو له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش مارسین بۆدزینسكی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌كۆتا هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.