Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:56

ته‌رمی هاوڵاتییه‌کی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ درایه‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی

تا ئێستاش هیچ به‌رپرسێكی ئه‌منی سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی سارۆ قاره‌مانی لێدوانی نه‌داوه‌
ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ درایه‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی
کوردستان TV
100%

دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ ونبوونی سارۆ قاره‌مانی كه‌ دانیشتووی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران  ته‌رمی ناوبراویان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌م هاوڵاتییه‌ كورده‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران ده‌ستگیر كرابوو.

كۆمیته‌ی به‌دواداچوونی ده‌ستگیر كراوانی 96 كه‌ كۆمیته‌یه‌كی ناوخۆی ئێرانه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ته‌رمی سارۆ قاره‌مانی هاوڵاتیی شاری سنه‌یان داوه‌ته‌وه‌ ده‌ستی دایك و باوكی.

كۆمیته‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ دایك و باوكی سارۆ به‌ ته‌رمی كوڕه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ ئامبۆلانسێك رۆیشتوونه‌ته‌ گۆڕستانی (به‌هشتی محه‌مه‌دیه‌)ـی شاری سنه‌. رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنیش به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

سارۆ قاره‌مانی كه‌ ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه‌، ماوه‌ی 11 رۆژ به‌ر له‌ راده‌ستكرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرابوو.

تا ئێستاش هیچ به‌رپرسێكی ئه‌منی سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی سارۆ قاره‌مانی لێدوانی نه‌داوه‌.

پێش ئه‌وه‌ی راپۆرتی مه‌رگی سارۆ قاره‌مانی بڵاو بكرێته‌وه‌، هه‌واڵی گیان سپاردنی به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له‌ ده‌ستگیر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران بڵاوكرابووه‌وه‌ یان پشتڕاست كرابووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.