Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:06

سێ چاره‌کی ئه‌و ئاواره‌ سوورییانه‌ی له‌ لوبنان ده‌ژیین له‌ ژێره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژارین

له‌ هه‌ر 10 ئاواره‌یه‌ك 9 كه‌سیان قه‌رزداره‌
سێ چاره‌كی ئه‌و ئاواره‌ سوورییانه‌ی له‌ لوبنان ده‌ژیین له‌ ژێره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژارین
کوردستان TV
100%

سێ ئاژانسی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیكه‌ی سێ چاره‌كی ئه‌و ئاواره‌ سوورییانه‌ی له‌ وڵاتی لوبنان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسه‌كانی په‌نابه‌ران و سندوقی منداڵان و پرۆگرامی خۆاركی ته‌ندرووست كه‌ هه‌رسێكیان سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن، سێ چاره‌كی ئه‌و یه‌ك میلۆن هاوڵاتییه‌ سوورییه‌ی له‌ لوبنان ده‌ژیین، رۆژانه‌ به‌ كه‌متر له‌ 4 دۆلار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

دوای نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ له‌ جه‌نگ و قه‌یرانی ناوخۆیی سووریا، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئاواره‌ سوورییه‌كان له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌ژارتر بوونه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی سووریی به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند له‌ مانگدا 98 دۆلار خه‌رجی پێداویستییه‌كانیه‌تی، كه‌ له‌و بڕه‌ش نیوه‌ی بۆ خۆراك ده‌ڕوات.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ زۆربه‌ی ئاواره‌ سوورییه‌كان بۆ فه‌راهه‌م كردنی خۆراك و خه‌رجییه‌كانی چاره‌سه‌ریی پزیشكی و كرێی ماڵ ناچارن پاره‌ به‌ قه‌رز وه‌رگرن و به‌و پێیه‌ش له‌ هه‌ر 10 ئاواره‌یه‌ك 9 كه‌سیان قه‌رزداره‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.