له میانی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی ئاسیا بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیستوسێ ساڵ بۆ تۆپی پێ كه چین میوانداری كردووه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و سعودیه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له ڕیزی عێراق، هه‌ریه‌ك له یاریزانان عه‌لا مه‌هاوی و ئیبراهیم بایش چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا.
له‌و لاشه‌وه هه‌وڵه‌كانی حه‌مدان شه‌مڕانی و هاوڕێكانی نه‌بوونه هۆی هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی عێراق له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.