Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:47

هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باشوور له‌ ڤێتنامی برده‌وه

جامی ئاسیا بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیستوسێ ساڵ
کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می گڕوپی چواره‌می جامی ئاسیا بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیستوسێ ساڵ بۆ تۆپی پێ كه‌ چین میوانداری كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنامی برده‌وه.

له‌ خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، یاریزان نیگۆیان گوان، گۆڵێكی بۆ ڤێتنام تۆماركرد، پاشان یاریزان چۆ یۆنگ، گۆڵی به‌رامبه‌ری كۆریای باشووری له‌ خوله‌كی بیستونۆ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.

 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاوسێشدا، یاریزان لی گیون، گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی كۆریای باشووری به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردو سێ خاڵی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.