دوو پەرلەمانتاری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بەهۆی ئهنجامدانی شەڕە بۆكس لە نێو حەرەمی پەرلەمان، سزادران و بۆ ماوەی 15 رۆژ ئەندامێتی پەرلەمانیان لێوەرگیرایەوە.
لە پەیجی تایبهتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك، سهلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بهیانامهیهكی بڵاوكردۆتهوه، سهبارهت به سزادانی هەردوو پەرلەمانتار ڕیاز غالی و عەواد عەوادی، كه لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دوو شەممەی رابردوو، سنوری یاساییان تێپەڕاند سەبارەت دەنگدان لەسەر پەرلەمانتارێك.
له بهشێكی بهیاننامهكهدا هاتووه، سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری داوە بەپێی دەسەڵاتە دەستوری و یاساییەكان قسەی ئەو پەرلەمانتارانە لە پڕۆتۆكۆڵ بسڕێتەوە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ئەندامێتییان هەڵپەسێرێت.
لە بەیاننامەكەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاماژهبهوهكراوه، لەو 15 ڕۆژەدا وەك پەرلەمانتاری ئامادەنەبوو مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و مووچەكەیان دەبڕدرێت و ڕەوانەی لیژنەی بنەماكانی ڕەوشت دەكرێن بۆ لێكۆڵینەوە.
شایهنی باسه، ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو شەڕە قسە لەنێوان پەرلەمانتارانی ئەحرار و یەكێتی هێزەكان دروست بوو، دواتر بووە شەڕە بۆكس لە نێوانیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.