Erbil 21°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:18

داتاو ئامارەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هه‌رێمى کوردستان  له‌ 2017 خرایه‌روو

ئەو كێشانەی كە لە دادگاكانى هه‌رێم یەكلا كراونەتەوە 2311 دۆسیە بووه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 7/1/2018، حاكم دڵشاد فایز، ئەندامی داواكاری گشتی لە پرێسكۆنفرانسێكدا داتاو ئامارەكانی سەرۆکایەتی داواكارى گشتی خستەڕوو و ڕایگەیاند" دەستەی وردبینی لە دۆسیەی تاوانەكانی گەورە كە لەلایەن ئەندامانی داواكاری گشتییەوە بەڕێوە دەچێت، وردبینی و ڕا و سه‌رنجیان بۆ 1179 دۆسیە كردووە، كە لەلایەن دادگاكانی تاوانەوە دەرچووە و ڕەوانەی دادگاكانی تەمیز كراون ، كە ئەو سزایانە بریتی بوون لە سزای هەتاهەتایی و لەسێدارەدان".

هاوكات حاكم دڵشاد، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەستەی وربینی لە دۆسیەكانی تاوانی نەجەوانان، ئەو دەستەیەش دەستیان كردووە بە وردبینی و دەربڕینی ڕا و سرنجی بۆ 818 لەو بڕیارانەی كە دادگاكان دەریان چواندووە و ڕەوانەی دادگاكانی تەمیز كراون كە زۆربەی تاوانەكان جینائی بوون.

ئەو ئەندامەی سەرۆکایەتی گشتی ڕاشیگەیاند" ئاماری سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، دەستەی مافی گشتی، جووڵاندنی سكاڵای مافی گشتی بۆ 39 دۆسیە كراوە و هەروەها 332 نوێنەر دەستنیشان كراون لە دادگاكان بۆ بەرگریكردن لە مافی گشتی و بەدواداچوون بۆ 374 دۆسیەی دیكەش كراوە".

ناوبراو گوتیشی" ئەو كێشانەی كە یەكلا لە دادگاكان كراونەتەوە، بەگشتی2311 دۆسیە بوون، هەروەها لە دادگاكانی كەتنیش 1548 دۆسیە بووە و لە دادگاكانی باری كەسیش 6209 دۆسیە یەكلا كراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.