هێزە ئەمنییەكانی شاری عەدەن لە باشووری یەمەن، بارهەڵگرێكی پڕ لە چیمەنتۆی دروستكراوی ئێرانییان دەستبەسەركرد، بەهۆی ئەوەی لە جیاتی چیمەنتۆ بڕێكی زۆر لە تەقەمەنی لە كیسی چیمەنتۆ كراون و بارهەڵگرەكەیش لە ڕێدا بووە بۆ چوونە سەنعای پایتەختی یەمەن، تا ئەو مادە تەقەمەنیە بگەیەنەتە چەكدارانی حووسی.
پۆلیسی عەدەن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە هێزێك لە ناوچەی عەرێش بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی دیكە توانییان دەستبەسەر باهەڵگرێك بگرن، شوفێرەكە دووپاتی لەوە دەكردەوە كە پڕە لە برنج، بەڵام كاتێك پشكنینمان بۆی كرد لە ناوەوەی كیسی چیمەنتۆ هەبوو، كاتێك كیسی چیمەنتۆكان كرانەوە، پڕ بوو لە مادەی تەقەمەنی و بۆ دروستكردنی بۆمب سوودی لێ وەردەگیرا.
پۆلیس ڕوونی كردووەتەوە، دوای ئاشكرابوونی دەسبەجێ شوفێرەكە گیراوە و بارهەڵگرەكەیش دەستی بەسەردا گیراوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەیش شوفێری بارهەڵگرەكە دانی بەوەدا ناوە، كە ئەو بۆ شاری سەنعا ڕۆیشتووە تا ئەو بارەی پێی بووە بیگەیەنێتە دەست چەكدارانی حووسی، كە تا ئێستا شاری سەنعایان لە بەردەستە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.